پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باڵاخانەی پارێزگاری قونەیتەرە
نیسان 06, 2025 16:09 Asia/Tehran
ڕژێمی زایۆنی باڵاخانەی پارێزگاریی قونەیتەرەی دایە بەر پە لامار.
پەلامارە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق، حەما و حومس بەردەوامە و ژێرخانی سەربازی و مەدەنیی کردۆتە ئامانج. هەندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم ڕژێمە پەلاماری بینای پارێزگاریی قونەیترەی داوە. سوپای ڕژێمی زایۆنی بینای پارێزگاری قونەیترە لە باشووری سوریای کوتاوە و زیانی ماددی بەم بینایە گەیاندووە. لە سەرەتای ئەمساڵەوە سوپای ئیسرائیل ٣٩ هێرشی دژی سوریا ئەنجامداوە. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ٢٠ کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوونە. بە هۆی بێدەنگیە حکومەتی سووریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ڕژێمی زایۆنی بەردەوام شاروومەندانی سوریا تیرۆر دەکات و دەیەوێت بڵێت کە دەسەڵاتی بەسەر هەموو لایەنەکانی ژیانیاندا هەیە.