نیسان 21, 2025 07:10 Asia/Tehran
  • تەشەناپیدانی دەستدرێژیەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەرخاکی سووریا

میدیا سووریەکان لە هاتنی کاروانێکی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ناو خاکی ئەم وڵاتە هەواڵیان دا.

ئەم میدیایانە ڕایانگەیاند کە کاروانێکی نوێ سەربازی ڕژێمی زایۆنی هاتووەتە ناو ناوچەکانی نێوان " تیل ئەحمەر"ی ڕۆژئاوایی لە پارێزگەی قونەیتەرە هەتا جۆلانی داگیرکراو.

سەرچاوە خۆجییەکانی سووریا نۆزدەی خاکەلێوەیش ڕاپۆرتیان دابوو کە هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل بە چەند ترۆمۆبیلی سەربازی وخۆفڕپەلاماریان کردووەتە سەر " تیل ئەلسەیفەر"لە گردوپەڕی قونەیتەرە لە باشووری سووریا . چەندڕۆژ پیش سوپای ڕژێمی زایۆنیستی، پەلاماری ئاسمانی بەربڵاوی لەدژی ناوەندە سەربازیەکان لە سووریا ئەنجام دا کە بووەهۆی خەسار وزیانی قورس و کوژرانی هێزەکانی جۆلانی وهەروەها چەند کەس لە هێزەکانی تورکیەیش .وەزاڕەتی دەرەوەی حکومەتی سەقامگیر لە سووریا لە ئاگاداری نامەیەکدا بە شەرمەزارکردنی ئەم پەلامارانە ڕایگەیاند: فڕٶکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی ئیسرائیل لە ٣٠ دەقەدا پەلاماریان کردە سەر پێنج ناوچەی جۆربەجۆرلە سووریا کە بووەهۆی ڕۆخان ولەناوچوونی تۆکمە وتەواوی فڕگەی حەماو وکوژران وبرینداربوونی دەیان کەس. دوای ئەم پەلامارانە کە بەناوی یەکێ لە بەربڵاوترین پەلاماری زایۆنیستەکان ناودەبردرێت، سەرچاوە عیبری زمانەکان لە تێکەڵچوونی چەکدارانەی نێوان سەربازانی ڕژێمی زایۆنی وخەڵکی سووریا لە باشووری ئەم وڵاتە هەواڵیان دا. بەپیی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان لەدرێژایی ئەم تێکەڵچوونانەدا نزیک بە دەکەس کۆژراوان بیست کەسی تریش لەدانیشتوانی پارێزگەی دەرعا لە باشووری سووریا برینداربوون.

 

 

سەرپەیڤ