نیسان 26, 2025 16:51 Asia/Tehran
  • تەسلیمبوونی

سەرچاوە هەواڵەکان ڕایانگەیاند کە سەرکردەی حکوومەتی ئینتقالی سوریا ڕازی بووە لە گەڵ داواکارییەکانی ئەمریکا، لەوانە چاودێریکردن بە سەر گروپە فەلەستینییەکان لە ناو خاکی سوریا، بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و هەڵگرتنی سزاکان.

بەگوێرەی  ڕاپوڕتی ئاژانسی ڕۆیتەرز، حکومەتی ئینتقالی سوریا بە سەرکردایەتی ئەبو محەممەد جولانی بە  نووسراوێک بۆ ئەمریکییەکان ڕایگەیاندووە، سوریا هەرگیز نابێتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ لایەنێک بۆ وێنە  ڕژێمی ئیسرائیل . ئەلجۆلانی لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی ئەمەریکا ڕەزامەندی  دەربڕیوە  لە گەڵ  زۆربەی مەرجەکانی ئەمریکا بە مەبەستی   کەم کردنی سزاکانی سەر سوریا و هەوڵدەدات لەسەر ئەو پرسانەی کە ناکۆکی لەسەرە لەنێوان لایەنەکاندا بگەنە لێکتێگەیشتن.  حکومەتی ئینتقالی دیمەشق بە سەرۆکایەتیی جۆلانی، لیژنەیەکیشی بۆ چاودێریکردن بە سەر  چالاکییەکانی تاقمە فەلەستینییەکان لە سوریا پێکهێناوە. سوریا لە سەردەمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووتری سوریا،   بە هۆی   ئەو شتەی  کە  ئەمریکا بە پێشێلکاری مافی مرۆڤی دەزانی "یاسای قەیسەر" دایگرتەوە ، کە سزای بەرفراوان لەخۆدەگرێت، . هاوکات گییر پێدرسون  نێردەی ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە سوریا  دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش  سەبارەت بە ئەو وڵاتە،  جەختی لە سەر پێویستی هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر سوریا کردەوە و ڕایگەیاند، ئەوەی داوا لە دەسەڵاتدارانی سوریا دەکرێت، پێکهێنانی حکومەتێکی هەمەلایەنەیە لەگەڵ نوێنەرانی هەموو چین و توێژەکانی گەلی سوریا. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی دیکە، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە لانیکەم ١٠٠ حاڵەتی ڕفاندنی هاووڵاتیانی عەلەوی سووری لە شارە کەنارییەکانی ئەو وڵاتە لە لایەن  ئەندامانی  سەر بە ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی تۆمار کراوە.

سەرپەیڤ