سوپای داگیرکەری زایۆنی بنکەی سوپای پێشووی سوریای ڕووخاند
May 05, 2025 14:01 Asia/Tehran
سوپای داگیرکەری زایۆنی لە درێژەی پەلامارەکانی بۆسەر سووریا بنکەیەکی سوپای پێشووی ئەو وڵاتەی لە چیای حەرموون کردە ئامانج و تێکی ڕووخاند
ئەمڕو سوپای داگیرکەری زایونی پەلاماری کردە سەر بنکەیەکی ناوەندیی ڕژێمی پێشوی سورویا لە چیای حەرموونی داگیرکراو لە باشووری سووریا و دوای بردنە دەرەوەی هەموو چەکەکان ، بنکەکەیان تێکڕووخاند . سوپای داگیرکەری زایونی پاش ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، سوپای داگیرکەری زایۆنی بە بیانووی تێکدانی ژێرخانی سەربازیی ئەو وڵاتە، پەلاماری بەربڵاوی بۆ سەر سووریا دەستپێکرد و بەشێکی زۆری خاکی سووریای داگیر کرد. فەرمانڕەوا نوێیەکانی سوریا بە سەرکردگی جۆلانی هێشتا کاردانەوەی جددییان بەرامبەر بە پێشێلکردنی سەربەخۆیی وڵات لەلایەن سوپای داگیرکەری زایۆنیستییەوە نیشان نەداوە .