May 26, 2025 15:14 Asia/Tehran
  • کوژرانی یازدە کەس لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریە لە درێژەی توندوتیژییەکان لەم وڵاتە دا

لە ماوەی بیست و چوار کاتزمێری ڕابردوودا لە ناوچەکانی بن کۆنترۆڵی جکومه تی راگوزه ری دیمەشق و میلیشیاکانی سەربەتورکیا، لانیکەم یازدە کەس لەوان چوار منداڵ بە هۆی تێکهەڵچوون و پەلاماری چەکدارانە گیانیان لە دەست دا .

بە پێی ڕاگەیاندنی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە شارۆچکەی دەیروزوور شوانێک لەبەر تەقینەوەی مین گیانی لە دەست داوە.

لە شاری سەبیخانیش کچوڵەیەک کەوتەبەر گوڵڵە و کوژراوه .

لەشارۆچکەی جەلا لە ڕۆژهەڵاتی دەیروزووریش بە هۆی تەقینەوەی هەمارێکی چەک و چۆڵ،سێ هێزی ئاسایشیی  سوریا  گیانیان لە دەست دا و چوارکەسی دیکەش بریندار بوون .

لە ناوچەی جەبەل شاعری حومسیش منداڵێک لەبەر تەقینەوەی بۆمب کوژرا.

لە دەورووبەری جەبەل له  لازقیەش لاوێک بەهۆی پەلاماری چەکدارانی نەناسراو کوژرا.

هەروەها لە ناوچەی نەسیرە لە شاری حەسەکە تاقمێک چەکدار چوونە نێو ماڵێک و کەسێکیان کوشت و لە هەمان شاریش دا لاوێکی دیکە لەبەر تەقەی   هه ره  مه کی   گیانی لە دەست دا . 

لە گەڕەکی سومەریەی دیمەشقیش منداڵێک  کەوتە بەر گوللە و کوژرا و لە دەورووبەری منبەجیش منداڵێکی پازدە ساڵە کوژرا.

سەرپەیڤ