بەدران چیا کورد: سوورین لەسەر فرەدەنگی و لامەرکەزی کردنی سوریا
May 30, 2025 15:16 Asia/Tehran
بەدران چیا کورد ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایگەیاند کە لە مەسەلەی فرەدەنگی و لامەرکەزی کردنی سوریادا سازش ناکەین، چونکوو ئەوە تەنیا ڕێگاچارەی دیمۆکراتیکە بۆ کێشەکانی سوریا.
بەدران چیا کورد ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەسەر فرەدەنگی و لامەرکەزی کردنی سوریا سازش ناکات، چونکوو ئەو تایبەتمەندیانە تەنیا ڕێگاچارەی دیمۆکراتیکە بۆ کێشەکانی سوریا.ناوبراو وتیشی: فرەدەنگی لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگای سوریایە و نابێت سسیتەمێک هەموو دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت و تایبەتمەندیی ناوچە و کۆمەڵگا جیاوازەکان قبووڵ نەکات. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بڕیارە شاندی دانوستانکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ درێژەی دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا سەردانی دیمەشق بکات.