چوونەدەری بەپەلەی چەکدارانی ئەمریکی لە دوو بنکەی سەربازیی گرینگ لە ڕۆژهەڵاتی سووریا
سەرچاوە هەواڵییەکان باسی چوونەدەری لەناکاوی چەکدارانی ئەمریکاییان کرد لە دوو بنکەی سەربازیی گرینگ لە ڕوژهەڵاتی سووریا
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند هێزەکانی ئەمریکایی لە ماوەی کاتژمێرەکانی ڕابردوودا بە پەلە و لەناکاودا لە دوو بنکەی سەربازی گرینگ لە دەیرئەلزوور لە ناوچەکانی ژێر کونتڕوڵی هێزەکانی هەسەدە کشاونەتەوە . چاودێری مافی مڕوڤی سووری ڕاپوڕتی دا کە ڕەوتی کشانەوەی هێدی هێدی ئەمریکا لە سووریا لە 18 ی مانگی مای دەسپێبووە و لە دوو ڕوژی ڕابردوودا توندتر بووەتەوە و بینراوە کە کارەوانە سەربازییەکانی ئەمریکا بریتی لە تڕوموبیلی زرەیی و کەرەستەی لوجستیک هاوکات لە گەڵ فڕینی فڕوکەکانی هاوپەیمانی نێونەتەویی بنکەی خویان لە کێڵگەی نەوتیی ئەلعەمر و مەیدانی گازیی کونیکو بە جێی دەهێڵن . چاودێری مافی مڕوڤی سووری هەروەها ڕایگەیاند کە دوای پاشەکشێ چەکدارانی ئەمریکایی کوماندوەکانی سەربە هەسەدە لە بنکەگەلێک کە هێزە ئەمریکییەکان چۆڵیان کردووە جێگیر بوونە .