زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی شەڕ و پێکدادانەکانی سویدەی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i440154-زیادبوونی_ژمارەی_قوربانیانی_شەڕ_و_پێکدادانەکانی_سویدەی_سوریا
چاودێری مافی مرۆڤی سوریا  بڵاویکردەوە، ژمارەی قوربانیانی تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزەکانی جۆلانی و دروزییەکان لە پارێزگای سویدە لە باشووری سوریا بۆ ٢٠٣ کەس زیادیکردووە .
(last modified 2025-07-16T11:52:12+00:00 )
ته‌مووز 16, 2025 09:35 Asia/Tehran
  • زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی شەڕ و پێکدادانەکانی سویدەی سوریا

چاودێری مافی مرۆڤی سوریا  بڵاویکردەوە، ژمارەی قوربانیانی تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزەکانی جۆلانی و دروزییەکان لە پارێزگای سویدە لە باشووری سوریا بۆ ٢٠٣ کەس زیادیکردووە .

چاودێری مافی مروڤی  سوری بڵاویکردەوە، ژمارەی قوربانیانی تێکهەڵچوونەکانی پارێزگای سویدە لە باشووری سوریا بۆ ٢٠٣ کەس زیادیکردووە. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە کۆی گشتی قوربانییەکان، ٩٢ کەسیان دروز بوون (لەوانەش ٢١ کەسی مەدەنی کە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی بەرگری و دەوڵەتی سوریا لەسێدارەدراون)، ٩٣ کەسیان هێزی حکومی بوون و ١٨ کەسیان  ئەندامانی ەوزەکان بوون. هەروەها ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا ١٢ هاوڵاتی مەدەنی دروزیان لە سویدە لەسێدارەداوە کە ٢ ژن و ٢ منداڵیان هەیە. هەر لەو پێوەندییەدا بزووتنەوەی " ڕەجاڵ و کەرامە " هەروەها ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٥٠ کەس لە  ئەنداماکانی لە تێکهەڵچوونەکانی سویدەدا کوژراون.