ئەنجومەنی سەربازی سوەیدا: بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان؛ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تەنیا شایەتحاڵی جەنایەتەکانە
ئەنجوومەنی سەربازی سوه یدا بە ئاماژەدان بە درێژەی توندوتیژی و تاوانەکان بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل، ڕەخنەی لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تاوانەکانی جەنگ و جینۆساید گرت و داوای هەنگاوی خێرای کرد لە لایەن دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانەوە.
لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی سەربازی سویدادا هاتووە، لە دوخێکدا کە شەپۆلێکی نوێی هێرشی ڕێکخراو دژی خەڵکی سوید ا لەئارادایە ئێمە جارێکی دیکە ورەی بەرخۆدانی جەماوەری زیندوو دەکەینەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە شەڕی دژی داعش پێکهاتبوو و جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەو ڕێبازە دەکەینەوە لە بەرامبەر هەڕەشەکاندا. ئەنجوومەنی سەربازی سویدا بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم هێرشانە درێژەپێدەری دەستدرێژیەکانی ڕابردووی گرووپە توندڕەوەکانی وەک داعش و بەرەی نوسرەیە، ڕایگەیاند کە ئەنجامدەرانی ئەو توندوتیژیانە جارێکی دیکە دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی و جینۆساید و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش تەنیا شایەتحاڵی ئەم خوێنڕشتنەیە. ئەنجوومەنی سەربازی سوه یدا ڕایگەیاند کە هێشتا لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەکدان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ڕێگەی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی جددی یان هەنگاوێکی بەرجەستە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان لە لایەنی بەرانبەرەوە هەڵنەگیراوە.