لێبووردنی نێودەوڵەتی: ژنانی سوری دەترسن لە ماڵ بچنە دەرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i440462-لێبووردنی_نێودەوڵەتی_ژنانی_سوری_دەترسن_لە_ماڵ_بچنە_دەرەوە
ڕێکخراوی لێبووردنی نیودەوڵەتی رایگەیاند کە چەن ڕاپۆرتی جێبڕوای وەرگرتووە سەبارەت بەوەی کە ٣٦ ژن و کچی عەلەوی لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا لە سوریا ڕفێندراون.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
ته‌مووز 29, 2025 11:09 Asia/Tehran
  • لێبووردنی نێودەوڵەتی: ژنانی سوری دەترسن لە ماڵ بچنە دەرەوە

ڕێکخراوی لێبووردنی نیودەوڵەتی رایگەیاند کە چەن ڕاپۆرتی جێبڕوای وەرگرتووە سەبارەت بەوەی کە ٣٦ ژن و کچی عەلەوی لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا لە سوریا ڕفێندراون.

ڕفاندنی ژنان و کچانی سوری لە پارێزگاکانی لازقییە، تەرتووس، حومس و حەما دا ڕوویداوە. لێبووردنی نیودەوڵەتی پێیداگرت کە ئەم ڕادە ڕفاندنەی ژنان و کچان، بۆتە هۆی پەشۆکانی عەلەوییەکان، لەبەر ئەوەی کە ئەوان پێشتریش هەر کەوتبوونە بەر شاڵاوی کوشت و کوشتارەوە. لە ڕاپۆرتەکەی لێبووردنی نیودەوڵەتیدا هاتووە کە ژنان و کچان دەترسن لە ماڵ بێنە دەرەوە یان بە تەنیا بەرەو جێگایەک بڕۆن. ئەوە لە کاتێکدا کە ڕژێمی جۆلانی بە درووشمی ئازادی و یەکسانی بۆ هەموو شاروومەندانی سووری دەسەڵاتی ئەم وڵاتەی گرتە دەست.