ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٩٠ هەزار کەس لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i440649-ئاوارەبوونی_زیاتر_لە_١٩٠_هەزار_کەس_لە_سوریا
لە دەسپێکی تووند و تیژییەکانی مانگی رابردوووە لە سوریا تا ئێستا زیاتر لە ١٩٠ هەزار کەس لەم وڵاتە ئاوارە بوونە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 05, 2025 17:31 Asia/Tehran
  • ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٩٠ هەزار کەس لە سوریا

لە دەسپێکی تووند و تیژییەکانی مانگی رابردوووە لە سوریا تا ئێستا زیاتر لە ١٩٠ هەزار کەس لەم وڵاتە ئاوارە بوونە.

جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: شەڕ و پێکدادانەکانی دواڕۆژانی هەفتەی ڕابردوو لە پارێزگەی سوەیدا، پرۆسەی دەسڕاگەیشتن و ئاراستەکرانی یارمەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی تێکداوە. فەرحان حەق وتوویەتی کە کاریگەریی شەڕ بەتایبەت ئاوارەبوون، گوشارێکی قورسی خستۆتە سەر سیستەمی تەندرووستی لە سوەیدا و هەروەها دەرعایش. شەڕ و پێکدادانەکان لە باشووری سوریا لە ١٣ی جولایەوە پاش ڕوودانی شەڕ لە پارێزگەی سوەیدا لە نێوان عەشیرە عەرەبە چەکدارەکان و درۆزییە چەکدارەکان تەواو تەشەنەی سەند.