ئاب 08, 2025 20:29 Asia/Tehran
  • کۆتاییهاتنی کۆنفرانسی پێکهاتەکان لە حەسەکەی سوریا

کۆنفرانسی یەکهەڵوێستیی پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە درووشمی "پێکەوە لەپێناو فرەڕەنگییەک کە یەکێتیمان بەهێز دەکات، داهاتووی خۆمان دروست دەکەین"کۆتایی بە کارەکانی هێنا و ڕایگەیاند: کێشەکانی سوریا بە دەستوورێکی دیموکراسی چارەسەر دەبن و "ئەوەی لە سوەیدا روویدا تاوان دژی مرۆڤایەتییە.

نوێنەرانی سەرجەم پێکهاتەکانی ناوچەکە لە کورد، عەرەب، سریانی، ئاشووری، تورکمان و ئەرمەن لەم کۆنفرانسەدا بەشدارییان کردبوو.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، پێکهاتەکانی بەشدار لە کۆنفراسەکەدا باسیان لەوە کردووە، لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە پشتگوێ خراون و ئەوەی ئەمڕۆ لەم قۆناخە مێژووییە وەرچەرخێنەرەدا لە مامەڵە و کردەوەی رۆژانە دژی خەڵکی سووریا بە گشتی و خەڵکی سوەیدا و کریستیانەکان بەتایبەتی روودەدات، دەچێتە چوارچێوەی تاوانی دژی مرۆڤایەتییەوە.

سەرپەیڤ