ئاب 31, 2025 18:01 Asia/Tehran
  • ڕفێنرانی شارومەندانی سوریا لە حکومەتی جۆلانی دا

چاودیری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵ هەتا ئێستاکە لانی کەم ٢٥١٢ بابەت دەسگیرکرانی سەرەڕوویانە ، بێسەروشوین کردن و ڕفاندن لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی دەمیشق لە سەرانسەری سوریا تۆمار کراوە.

لە نێوان ٢٥١٢ دەسگیرکران وڕفێنرانی سەرەڕوویانەی شارومەندان، ١٣٦٤ کەس بێسەروشوێنن یا گیراون  کە ٨٦٥ کەس هەروا لە زیندانەکان دان و٢٨٣ کەسیش قۆربانی مرۆڤ ڕقینی بوونە . 

ئەم ڕەوتە بە هۆوهەگەرێکی وەک سەرکوت کردنی سیاسی وئاسایشتی ،  ترس خستنە ناو شارومەندان ، پتەوکردنی کۆنترۆڵی ناوچەی جۆربەجۆروباج سەندن لە بنەماڵەکان بۆ پارەیا زانیاری ئەنجام دەبێت.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا هۆشداری دا کە ئەم کارانە بنپێکردنی ئاشکرای یاساوڕێسای نیشتمانی ونێودەوڵەتیە وشوێنهاتی مەترسیداری بۆ سەقامی کۆمەڵایەتی وهەستی ئاسایشتی شارومەندان دەبێت. 

سەرپەیڤ