ناڕەزایەتی کورد، درووز و عەلەوییەکان بەرامبەر سەفەری جۆلانی بۆ نیۆیۆرک
هاوکات لە گەڵ سەفەری جۆلانی سەروکی حکومەتی کاتیی سورویا بۆ نیۆیۆرک بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆگەی گشتیی ناڕەزایەتیگەلێک لە لایەن کوردەکان درووزییەکان و عەلەوییەکان لە کانادا بە سەفەری ناوبراو بەڕێوە چوو .
ئەحمەد شەرع سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریا لە سەفەرێکدا گەیشتە نیۆیۆرک بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەمە یەکەمجارە سەرۆکی دەوڵەتی سوریا لە ساڵی ١٩٦٧ەوە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات. هەروەها سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی کاتیی سوریا بۆ بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کاردانەوەی کۆمەڵگەی سوریای دەرەوەی وڵاتی بەدوای خۆیدا هێنا. لە کەنەدا کۆمەڵێک لە کورد و دروز و عەلەوییەکان لە تۆرۆنتۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە سەردانەکەی ئەحمەد شەرع و ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان. هەرچەندە حکومەتە ڕۆژئاواییەکان و لایەنگرانی ناوچەیی جۆلانی لەوانەش تورکیا، سەردانەکەی بۆ بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیان بە گرنگ وەسف کردووە ، بەڵام جۆلانی لە ماوەی دەسەڵاتی خۆیدا هۆکاری زۆرێک لە تاوانەکانی لە سوریا بووە .