درێژەی جموجوڵی سەربازی بێ وێنەی داگیرکەرانی ئەمریکایی لە باکووری سووریا
سەرچاوە سووریاییەکان باسی جمو جۆڵی سەربازی بێ وێنە لە دووهەمین بنکەی نایاسایی داگیرکەرانی ئەمریکایی کرد لە باکووری سووریا .
سەرچاوە سووریاییەکان ئاشکرایان کرد کە کاروانێکی گەورە ی هێز و کەرەستەی سەربازی بەرفراوان هاتوونەتە ناو دووهەمین بنکەی نایاسایی گەورەی داگیرکەرانی ئەمریکایی لە باکووری سووریا . ئەو سەرچاوانە باسیان کرد لە ڕێو شوێنی ئاسایشی توند لە دووهەمین بنکەی نا یاسایی داگیرکەرانی ئەمریکایی لە سوریا دوا بە دوای گەیشتنی کاروانێکی گەورە لە هێز و کەرەستەی سەربازی بۆ ئەم شوێنە . ئەو کاروانە سەربازیە لە ڕێگای ئەلوەلیدوە چوونەتە عێراق و لە ژێر چاودێری و ڕێ و شوێنی ئاسایشیی توند دا لە بنکەی قەسرەک لە باکووری سووریا جێگیر بوونە کە زیاتر لە پەنجا لۆری هەڵگری کەرەستەی سەربازی لەخۆ دەگرێ . ئەمریکا لە ساڵانی ئەم دواییەدا بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی داعش بنکەگەلێکیان لە سووریا دامەزراندووە و بەشگەلێک لە خاکی ئەو وڵاتەیان داگیر کردووە .