جێگیر بوونی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا لە نزیک گەرەکە کوردنشینەکانی حەڵەب
سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند هێزەکانی جولانی بە سازکردنی تەپوڵکە و بنکەی سەربازی لە نزیک گەڕەکی کورد نشینی ئەشرەفیە و ناوچەی لیرمون لە حەڵەب ئامادە بوونی خۆیان لەوناوچە دا پەرە پێداوە .
سەرچاوە سووریاییەکان بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێک ڕاپوڕتیان دا هێزەکانی حکومەتی کاتیی جولانی بە پەرە پێدانی جمو جولەکانیان سازکردنی تەپوڵکە و بنکەی سەربازی لە گەڕەکی کوردنشینی ئەشرەفیە و ناوچەی لیرمۆن لە حەڵەبیان پەرە پێی داوە . هێزەکانی جولانی لەو ناوچانەدا کەڵکیان وەرگرتووە لە شوێنە ناسەربازییەکان و ناوەندە گرینگەکانیان بە مەبەستی کاری سەربازی . هاوکات ئەنجومەنی مەدەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، حکومەتی کاتی سوریا ڕێککەوتنەکانی پێشووی لەگەڵ هەسەدە پێشێل کردووە و دەبێت لێپرسینەوە لە ئەو گروپانە بکرێت کە خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج.