هێزەکانی جۆلانی ، بەنداوی تشرینیان کردە ئامانج
تشرینی یهکهم 02, 2025 15:08 Asia/Tehran
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک(هەسەدە) وشدارییدا سەبارەت بە درێژەی پەلاماری هێزەکانی جۆلانی بۆسەر بەنداوی تشرین و ڕایگەیاند کە ئەو پەلامارانە سەلامەتیی بەنداوەکە گوندەکانی دەوروبەر ژیانی خەڵکی مەدەنی و ژێر خانەکانی ناوچەی تووشی هەڕەشەیکی جیدی کردووەتەوە .
ناوەندی مێدیایی هەسەدە ڕایگەیاند ئەو پەلامارانە بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی قورس تانک و تۆپخانە ئەنجام دەگرێت کە جێی مەترسییە بۆسەر بەنداو و گوندەکانی دەروبەر و ژیانی کەسانی مەدەنی و ژێرخانە ناوچەییەکان . هەروەها لە درێژەدا ناوەندەی میدیایی هەسەدە رایگەیاندووە کە ئەو کارانە پێشێلکردنی ئاشکرای ئاگربڕ دێتە ئەژمار و بەرپرسایەتی لە ئەستۆی هێزەکانی جۆلانییە . لە کوتایی بەیاننامەکەدا هەسەدە جەختی کرد لەسەر درێژەی خوڕاگری و بەرگری لە خەڵکی ناوچەکە .