جێگیر بوونی هێزەکانی جۆلانی لە دەورووبەری حەڵەب
سەرچاوە سووریاییەکان بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێک ڕاپوڕتیان دا کە هێزەکانی جۆلانی بە دروستکردنی خاڵی لەشکری و بنکەی سەربازی لە گردووپەڕی حەڵەب ئامادە بوونی خۆیان لەو ناوچەگەلە پەرە پێی داوە .
هێزەکانی جولانی خاڵ و بنکەی سەربازیان لە دەڤەری گەڕەکی کوردنشینی ئەشرەفیە و ناوچەی لیرمون دروست کردووە . وێنەکان نیشان ئەدات هێزەکانی جۆلانی لە ناوخۆی پارک و نەخوشخانەی فەڕانسەوی حەڵەبیش خاڵ و بنکەی سەربازیان دروست کردووە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک وشداری دا لە حاند درێژەی پەلامارەکانی هێزەکانی جۆلانی بۆ سەر بەنداوی تشرین و ڕایگەیاندووە کە ئەو پەلامارانە سەلامەتی بەنداوەکە و گوندەکانی دەروبەری و ژیانی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانەکانی ناوچە ڕووبەڕووی کێشەی جیدی دەکاتەوە . ناوەندی مێدیایی هەسەدە ڕایگەیاند ئەو پەلامارانە بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی قورس تانک و تۆپخانە ئەنجام دەگرێت . هەروەها لە درێژەی لێدوانی ناوەندی میدیایی هەسەدەدا هاتووە؛ ئەو کردەوانە بنپێکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنەکانی ئاگربڕ دێتە ئەژمار و بەرپرسایەتیەکەی بە تەواوی لە ئەستۆی حکومەتی جۆلانیە .