گوشاری دەرەکی لەسەر حکومەتی جۆلانی بۆ دانوستان لەگەڵ کەمینەکان لە سووریا
تشرینی یهکهم 03, 2025 17:00 Asia/Tehran
هاوسەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی هەسەدە لە باکور و رۆژهەڵاتی سووریا، خوازیاری گوشاری کۆمەڵگای جیهانی لەسەر حکومەتی جۆلانی بوو بەمەبەستی دەسپێکرانەوەی وتووێژ لەگەڵ کەمینەکان بۆ نموونە، کوردەکان.
"ئیلهام ئەحمەد" وێڕای ئاماژە بەوەی کە تەنیا بەهاوبەشیی ڕاستەقینەی کەمینەکان لەداڕشتی حکومەتیدا، گەیشتن بە ئاشتەوایی و پێشکەوتن، مسۆگەر دەبێ، وتی: سەرکوتکرانی کەمینەکان و هێرشە تایفییەکان دژی مەسیحییەکان، کوردەکان، عەلەویی و درۆزییەکان، توندوتیژیی و شەڕی ناوخۆیی تاوپێ دەدا. ئیلهام ئەحمەد، ئامادەکرانی یاسای بنەڕەتیی تازە بە هاوبەشیی ڕاستەقینەی کەمینەکانی بە ڕێگاچارە زانی و پێی داگرت؛ کوردەکان لەهەوڵی جیابوونەوەدا نین بەڵکوو خوازیاری خۆبەڕێوەبەریەک لەچوارچێوەی سووریای یەکگرتوودان.