تشرینی یه‌که‌م 15, 2025 18:50 Asia/Tehran
  • هێزەکانی هەسەدە تێکەڵی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی سووریا دەکرێن

ئەندامێکی لێژنەی وتووێژکاری هەسەدە لە دیمەشق رایگەیاند؛ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لەقەواخی سێ لەشکر تێکەڵی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی حکومەتیی تازە دەبن.

"سەنحاریب بەرسوم" ئەندامێکی لێژنەی وتووێژکاری هەسەدە لە دانوستان لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی جۆلانی وتی: هیچ هێزێکی حکومەتی سووریا نایەتە ناو ناوچە باکوری و رۆژهەڵاتییەکانی ئەو وڵاتە. وتیشی: چەکدارانی ناسراو بە "هێزە تایبەتییەکانی دژەتیرۆری هەسەدە" تێکەڵی دەزگەری دژە تیرۆری حکومەتی کاتیی سووریا دەبن و لەسەرتاسەری سووریادا چالاکیان دەبێ.

دوو رۆژ لەمەوبەر، مەزڵووم عەبدی فەرماندەری باڵای هەسەدە ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی بەرایی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی کاتیی کراوە لە دیمەشق سەبارەت بە میکانیزمی تێکەڵکرانی هێزەکانی بە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی.

شاندێکی سەربازیی هەسەدە لە رۆژانی ڕابردوودا بۆ تاووتوێی پرسی میکانیزمی تێکەڵکرانی هێزەکانی بە سوپای ئەو وڵاتە، گەیشتە دیمەشق.

سەرپەیڤ