تشرینی یه‌که‌م 18, 2025 16:09 Asia/Tehran
  • هاوکاری سەربازیی تورکیا و سووریا دژی کوردانی سورویا

سەرچاوە ئاگادارەکان لە ئانکارا دەڵێن تورکیا لە سەرووبەندی ناردنی کەرەستەی جەنگیی بەربڵاوە بۆ سووریا و هاوکاتیش لە هەوڵ دایە بۆ دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاسایشی لە گەڵ دیمەشق بەمەبەستی پەرە دان بە ئۆپەڕاسیۆن دژی میلیشیاکانی کورد لە سنوورەکانی دوو وڵات .

بە پێی ڕاپۆڕتی بلومبرگ حکومەتی تورکیا بەنیازە هەفتەکانی داهاتوو کومەڵێک لە کەرەستەی  جەنگی  بریتی لە تڕوموبیلی زرەیی،  درۆن، تۆپخانە، مووشەک و سیستمی  بەرگری  ئاسمانی ڕادەستی جۆلانی بکات . بە وتەی کاربەدەستانی تورک؛ ئەو کەرەستانە  لە باکووری  سووریا دادەمزرێن تا لە ئوپڕاسیونگەلی  سەربازی  شیمانەیی دژی کوردانی سووریا بەکار بهێنرێن . تورکیا هەروا خەریکی دانوستان  لە گەڵ  دیمەشقە بە مەبەستی پەرەپێیدانی ڕێککەوتنی ئاسایشی ئادانا؛ ڕێککەوتنێک کە نزیک بە سێ  دەیە لەمەوبەر ڕێگای بە تورکیا دا  تا لە نزیکی  سنوور  پەلامار بکاتە سەر هێزە کوردە چەکدارەکان .

سەرپەیڤ