جموجۆڵی نوێی سەربازانی ئەمریکی لە سوریا ودامەزراندنی بنکەیەکی سنووریی نوێ
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە زیادبوونی جموجۆڵەکان و ناردنی کەرەستەی سەربازی و لۆجستیکی بەرفراوانی ئەمریکا بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەن
چاودێری مافی مروڤی سورویا بە ئاماژەدان بە جموجۆڵە گوماناوییەکانی سەربازانی ئەمریکا لە خاکی سوریا ڕایگەیاند کە کاروانێکی پێکهاتوو لە 35 بارهەڵگری کەرەستەی سەربازی و لۆجستیکی لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە ، چوونەتە ناو خاکی سوریا. کاروانەکە لە دەروازەی سنووری ئەلوەلید تێپەڕیوە و گەیشتووەتە بنکەی قەسرەک لە باکووری پارێزگای حەسەکە. چاودێری مافی مروڤی سوری جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جموجۆڵانە بریتین لە هاتنە ناوەوەی چەند کاروانێکی سەربازی لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، نیشتنەوەی فڕۆکە چەک هەڵگرەکان لە بنکەکانی حەسەکە، هەروەها دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی نوێ لە دەرەوەی ناوچەی 55 کیلۆمەتری ناوچەی کەم ئاڵۆزی لەسەر سنووری هاوبەشی سوریا و ئوردن و عێراق. پێشتر سه رچاوه خۆجێیه کان باسیان کردبوو له هاتنی کاروانێکی سەربازی پێکهاتوو لە 20 لوری سه ربازی هەڵگری ئامێری سه ڕبازی و سوته مه نی وکەلووپەلوئامێری پاڵپشتیی له هه رێمی کوردستانی عێراقه وه بۆ بنکه کانی ده وروبه ری حه سه که .