تشرینی یه‌که‌م 28, 2025 18:10 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی ٨٤٠ پەنابەری عێراقی لە کەمپی هۆل بۆ وڵاتەکەیان

لە درێژەی پرۆسەی گەڕانەوەی پەنابەرانی عێراقی، کاروانێکی پێکهاتوو لە ٢٤٩ بنەماڵە کە سەرجەم ٨٤٠ کەس بوون، ئەمڕۆ سێشەممە لە کەمپی هۆڵ کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریادایە، گوازرانەوە بۆ عێراق.

لە چوارچێوەی هاریکاری نێوان کوردی سوریا و لیژنەی کاروباری پەنابەرانی سەربە پەرلەمانی عێراق ئێستا ژمارەیەکی دیکه‌ لە پەنابەرانی عێراقی کە پێکهاتوون لە ٢٤٩ بنەماڵە و سەرجەم ٨٤٠ کەس بوون، لە کەمپی هۆل چوونە دەرەوە و لەژێر چاودێری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا گەڕانەوە بۆ عێراق و بڕیارە لە ئۆردوگای جەدع کە لە پارێزگای نەینەوایە نیشتەجێ بکرێن.لە ساڵی ٢٠٢١ـوە کوردی سوریا بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق، پرۆسەی گەڕاندنەوەی پەنابەرانی عێراقی دانیشتووی کەمپی هۆلیان لە چوارچێوەی داخوازی بەغدا دەست پێکردووە و تا ئێستا سێزدە کاروانی پەنابەری عێراقی ئەو کەمپەیان بەجێهێشتووە.هەزاران ژن و منداڵی ئەندامانی پێشووی داعش لە وڵاتانی عەرەبی و چەند وڵاتێکی ئەورووپایی لە کەمپی هۆڵدا ژیان دەبەنە سەر و ئەم کەمپە وەک یەکێک لە پڕمەترسیدارترین کەمپەکانی جیهان ناسراوە.

سەرپەیڤ