تشرینی یه‌که‌م 30, 2025 18:50 Asia/Tehran
  • ئاوارەبوونی ٤٠٠ هەزار سوریایی لەو کاتەوە جۆلانی دەسەڵاتی گرتۆتە دەست

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لەوکاتەوەی جۆلانی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، زیاتر لە ٤٠٠ هەزار هاووڵاتیی سووری بەهۆی توندوتیژی و ترس لە تۆڵەکردنەوە ئاوارە بوون.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە دواهاتەکانی شەڕ و کێشەکانی پاش دەسەڵات گرتنە دەستی جۆلانی هەموو گروپە ئایینی و ئەتنییەکانی سوریای لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە گرتۆتەوە. ڕێژەی ئاوارەبوونی خەڵکی سوریا لە سەردەمی حکومەتی جۆلانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و ئێستا گەیشتووەتە ٤٣٠ هەزار کەس. نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە گەورەترین شەپۆلی ئاوارەبوون لە سوریا لە پارێزگای سوێدا و لە کاتی هەڵمەتە خوێناوییەکانی حکومەتی جۆلانی بۆ سەر درۆزیەکانی ئەم پارێزگایە هەستایەوە. ئەم ڕێکخراوەیە ڕاشیانگەیاندووە کە زیاتر لە ١٣٠٠ شارومەندی سووری لەم توندوتیژییانەدا کوژراون کە نزیکەی ٤٠٠ کەسیان خەڵکی مەدەنی بوون.

سەرپەیڤ