ئەگەری سەقامگیر بوونی هێزی تورکیا لە سێ بنکەی گەورەی سوریادا
تشرینی یهکهم 31, 2025 18:10 Asia/Tehran
تورکیا و سوریا خەریکی دانوستان لەسەر واژۆکردنی پەیمانێکی بەرەڤانی بەربڵاون کە بە پێی ئەو پەیمانە ئەگەری زۆرە هێزەکانی تورکیا بە شێوەی فەرمی لە سێ بنکەی گەورەی سەربازیدا لە دیمەشق، حومس و دێرەزوور سەقامگیر بکرێن.
ئەم ڕێککەوتنە پاش دەستپێکرانی ڕاهێنانی ٤٩ خوێندکاری ئەفسەری لە کۆلیژی ئەفسەریی تورکیا ئەنجام دراوە و نیشانەیەکە لە هاریکارییەکی سەربازیی بێوێنە لە نێوان سوریا و تورکیا.تورکیا هەر ئێستاکە نزیکەی ٢٠ هەزار هێزی هەیە لە باکووری سوریادا و بەنیازە مانەوەی خۆی لەم وڵاتە بە شێوەیەکی فەرمی و گشتداگر بچەسپێنێ.