وشداری سیپان حەمۆ بە دیمەشق ، سوریا یەکپارچە نەماوە
فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و ئەندامی سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیمۆکڕات هەسەدە لەپەیامێکی وریاکەرەوە بۆ حکومەتی سوریا ڕایگەیاند بەپێچەوانەی تێگەیشتنی دیمەشق سوریا نەک بۆ چوار بەش بەڵکو بۆ چل بەش بە حکومەت و هێزی سەربازی سەربەخۆ دابەش بووە.
سیپان حەمۆ تەئکیدی کرد تەنها ڕێی ڕزگاری وڵات ، یەکریزی نیشتمانی راستینە و وەدیهاتنی دادگەری بۆ گشت سورییەکانە ، نەک یەکگرتنی بەڕواڵت.
حەمۆ وێڕای بیرخستنەوەی ڕێککەوتنی ئۆپۆزیسیۆن لە کۆنفڕانسی ڕیاز 2015 لەمەڕ "ناناوەندی" گوتی داواکاریی کورد و هەسەدە ئەمەیە:
دامەزراندنی حکومەتی مەدەنی ، ناناوەند و دادپەروەر . ناوبراو ڕەخنەی لەوگڕوپانە گرت کە پێشتر پاڵپشتیان لە حکومەتی ناناوەند دەکرد و ئێستا بایان داوەتەوە و دژی قسان دەکەن .
لەکۆتاییدا وشداریشی دا ڕیشەی قەیران لەسوریا ناوەندگەرایی و پاوانخوازییە نەک ناناوەندیی.