کوژرانی ٥٩ کەس لەژێر ئەشکەنجە لە زیندانەکانی جۆلانی و نێژرانی قوربانیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا
ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندووە: لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٥٩ کەس لە زیندانەکانی ڕژێمی ئەبو محەمەد جۆلانیدا لە ژێر ئەشکەنجە کوژراون و مردنیان بەڵگەی لەسەرە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ بە پشتڕاستکردنەوەی کوژران بە هۆی ئەشکەنجەوە بە دەستی هیزەکانی جۆلانی لە چەند پارێزگایەکی حومس، حەلەب، دیمەشق و تەرتووس و هەروەها دەیان حاڵەتی ڕفاندن و ناشتنی خەڵک لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا لە سوریا لە دوای دەسەلاترتنەدەستی جۆلانی لە سوریا ڕایگەیاند: بەڵگەکانی بەردەست ئەوە دەردەخەن کە قوربانییەکان خەڵکی مەدەنییان تێدابووە، هەروەها سەربازەکانی حکومەتی پێشوو یان کارمەند و بەرپرسانی حکومی ناوچەکان لە سەردەمی حکومەتی بەشار ئەسەدیش بەشێک بوون لەو قوربانیانە.حکومەتی کاتیی سوریا بە سەرۆکایەتی جۆلانی لە سەرەتای دامەزرانییەوە بە شێوەیەکی سیستماتیک و دڕندانە کەمایەتییە جۆراوجۆرەکان سەرکوت دەکات و هەزاران هاوڵاتیی مەدەنی بێتاوان دەکوژێت بەتایبەت عەلەوییەکان. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕایگەیاندووە کە زانیاری باوەڕپێکراوی لەبارەی جەنایەتی ڕفاندن و گرتنی ٣٦ ژن و کچی عەلەوی لە سوریا لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوو کەوتۆتە بەردەست. کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش پشتڕاستی کردۆتەوە کە چەندین ڕاپۆرت بڵاو کراوەتەوە سەبارەت بە بێسەروشوێن کرانی زۆرەملێی شاروومەندانی سووری لە لایەن هێزەکانی جۆلانیەوە.