تێکهه ڵچوونی هێزەکانی " جۆلانی " و لاگرانی " بەشارئەسەد " لە دەورووبەری لازقیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i442788-تێکهه_ڵچوونی_هێزەکانی_جۆلانی_و_لاگرانی_بەشارئەسەد_لە_دەورووبەری_لازقیە
میدیا خۆجییەکان لە تێکەڵچوونی هێزەکانی جۆلانی و لاگرانی" بەشارئەسەد" لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هەواڵیان دا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2025 15:57 Asia/Tehran
  • تێکهه ڵچوونی هێزەکانی

میدیا خۆجییەکان لە تێکەڵچوونی هێزەکانی جۆلانی و لاگرانی" بەشارئەسەد" لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هەواڵیان دا.

ژێدەرەهەواڵیەکان ڕایانگەیاند تێکەڵچوون گەلێک لە نێوان هێزەکانی ئاسایشتی ناوخۆیی جۆلانی، سەرۆکی حکۆمەتی کاتیی سووریا وگروپێک لە لاگرانی بەشار ئەسەد ، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە لە نزیک شاری " جبلە" لە گردوپەڕی لازقیە ڕووی داوە، سەرچاوەیەکی ئاسایشتی ڕژێمی جۆلانی ڕایگەیاند : لەم تێکەڵچوونانە سێ کەس لە هێزەکانی ئاسایشتی ناوخۆیی جۆلانی برینداربوون. 

بڕێک لە سەرچاوە هەواڵیەکان ڕایانگەیاند سێزدە کەس لە لاگرانی بەشار ئەسەد لە ناوچەی شێخ بەدر لە گردوپەڕی تەرتووس قۆڵبەست کراون .