شەڕ لە نێوان هێزەکانی جۆڵانی و هەسەدە لە دەڤەری ڕەققە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i442833-شەڕ_لە_نێوان_هێزەکانی_جۆڵانی_و_هەسەدە_لە_دەڤەری_ڕەققە
سەرچاوە سوورییەکان باسی شەڕێکی قورسیان کردووە لە نێوان هێزەکانی جۆلانی و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە دەڤەری ڕەققە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2025 15:28 Asia/Tehran
  • شەڕ لە نێوان هێزەکانی جۆڵانی و هەسەدە لە دەڤەری ڕەققە

سەرچاوە سوورییەکان باسی شەڕێکی قورسیان کردووە لە نێوان هێزەکانی جۆلانی و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە دەڤەری ڕەققە.

سەرچاوە سوورییەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە چەکدارەکانی هەسەدە هێز و چەکێکی زۆریان بەڕێکردووە بۆ گوندی "غانم ئەلعەلی" لە دەڤەری ڕەققە. ئەم سەرچاوانە ڕاشیانگەیاندووە کە هەسەدە چەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێنی گواستۆتەوە بۆ بەرەکانی شەڕ لە گوندی غانم ئەلعەلی. هەروەها سەرچاوە سوورییەکان باسی بەڕێکرانی هێز و کەرەستەی جەنگیی بەرفراوان لەلایەن هێزەکانی ئەبو محەممەد جۆلانیەوە لە شاری دێرەزورەوە بۆ دەڤەری ڕەققەیان کردووە بۆ شەڕ لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە.