دەسدرێژیی دە ئۆتۆمبیلی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i443322-دەسدرێژیی_دە_ئۆتۆمبیلی_سەربازیی_ڕژێمی_زایۆنیستی_بۆ_سەر_خاکی_سووریا
سەرچاوە هەواڵییەکان باسی درێژەی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستیان کرد بۆ سەر خاکی سووریا و ڕایانگەیاند؛ دە ترۆمبیلی سەربازیی ئەو ڕژێمە دزەیان کردووەتە ناوچەی "سەیدا حانوت" .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2025 14:20 Asia/Tehran
  • دەسدرێژیی دە ئۆتۆمبیلی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی سووریا

سەرچاوە هەواڵییەکان باسی درێژەی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستیان کرد بۆ سەر خاکی سووریا و ڕایانگەیاند؛ دە ترۆمبیلی سەربازیی ئەو ڕژێمە دزەیان کردووەتە ناوچەی "سەیدا حانوت" .

 بە پێی ڕاپۆڕتی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ؛ دە تڕۆمبیلی  سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی  سەرلە بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە ناوچەی سەیدا حانوت لە ڕیفی قونەیتەرە و  بنکەیەکی پشکنینی کاتیان لەوێ  دامەزراند . هێزەکانی ڕژێمی زایونیستی  هەروەها ماڵێکیان پشکنی . بەرلەوەش  ناوەندی مافەوانی سووریی " سجل " لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاندبوو کە ڕژێمی زایونیستی  لە مانگی نۆڤمبەردا دووسەت و هەژدە جار  ئاسمانی سووریای  بەزاندووە .