نیگەرانی لە بڵاوکرانەوەی ڕاگەیێندراوەکانی داعش لە ئیدلەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i443410-نیگەرانی_لە_بڵاوکرانەوەی_ڕاگەیێندراوەکانی_داعش_لە_ئیدلەب
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، راگەیێندراوەکانی داعش لە هەندێ گەڕەکی شاری ئیدلەب و گوندەکانی دەورووبەری، بڵاوکراونەتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2025 14:19 Asia/Tehran
  • نیگەرانی لە بڵاوکرانەوەی ڕاگەیێندراوەکانی داعش لە ئیدلەب

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، راگەیێندراوەکانی داعش لە هەندێ گەڕەکی شاری ئیدلەب و گوندەکانی دەورووبەری، بڵاوکراونەتەوە.

ئەو ڕاگەیێندراوانە، هەڕەشەو مەترسیی ئاشکرای وەک "ئێمە بەرەو ئێوەی سەگی هاوپەیمانی بەڕێوەین"ی لەخۆگرتووەو بووەتە هۆی ترس و تۆقان لەنێو هێزە داگیرکەرەکان و کەس و کاریان لە سووریا. هاوکات لەگەڵ ئەو دۆخەدا، ناسەقامی و ناهێمنی لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی حکومەتی کاتیی سووریا هەروا بەردەوامە.