کەجەکە: شەڕی حەلەب بۆ لەباربردنی ئاشتییە و لەم دۆخەدا دەستبەرداری چەک نابین
کانونی دوھەم 13, 2026 14:02 Asia/Tehran
سەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لهبارهی هێرشهکانی سهر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب و پشتیوانی تورکیا بۆ ئهو پڕۆسهیه، رایگهیاند، ئامانجی هێرشەکانی سەر حەلەب تێکدانی ئاگربەس و لەبار بردنی ئاشتییه.
سەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند: تورکیا هەر لە سەرەتاوە بەشداربووە لە هێرشکردنە سەر حەلەب و لێدوانی بەرپرسانی تورکیا و میدیاکانی نزیک لە دەسەڵاتی ئاکەپە ومەهەپە، ئەوەیان بەئاشکرا نیشانداوە، بۆیه لهم دۆخهدا ئێمە دهستبهرداری چهک نابین.
سەرپەیڤ