حكومەتی كاتیی سووریا و هەسەدە یەكتر تاوانبار دەكەن بە پێشێلكردنی ئاگربەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i444217-حكومەتی_كاتیی_سووریا_و_هەسەدە_یەكتر_تاوانبار_دەكەن_بە_پێشێلكردنی_ئاگربەس
ڕۆژێک دوای درێژکرانەوەی پازدە ڕۆژ ئاگربەست حکومەتی کاتیی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات یەکتریان بە پێشێلکردنی بەرفراوانی ڕێککەوتنی ئاگربەست تۆمەتبار کرد. وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتیی سوریا ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی توانیویەتی چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هەسەدە بخاتە خوارەوە ، پێش ئەوەی هێرشەکانیان لە دەوروبەری شاری کۆبانێ ئەنجام بدەن.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2026 09:27 Asia/Tehran

ڕۆژێک دوای درێژکرانەوەی پازدە ڕۆژ ئاگربەست حکومەتی کاتیی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات یەکتریان بە پێشێلکردنی بەرفراوانی ڕێککەوتنی ئاگربەست تۆمەتبار کرد. وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتیی سوریا ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی توانیویەتی چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هەسەدە بخاتە خوارەوە ، پێش ئەوەی هێرشەکانیان لە دەوروبەری شاری کۆبانێ ئەنجام بدەن.

سوپای سوریا بە فەرماندەیی جۆلانی ڕایگەیاند: خەریكی لێكدانەوەی بژارەكانین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی 'هەسەدە'. هەسەدەیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، سەرەڕای جێبەجێکرانی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە شەوی شەممەوە، گروپە چەکدارەکانی سەربە جۆلانی  بە پێشێلكردنی  ئاگربەس بە ردەوام  پەلامار دەكەنە سەر ناوچە ئاوادانەكان لە ناوچەكانی جەزیرە و كوبانێ . جۆلانی و هەسەدە شەوی شەممە ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بۆ ئەوەی ئەمریکا دەرفەتی ئەوەی هەبێ زیندانیکراوانی داعش بگوێزێتەوە عێراق. ئەمریکا لە ڕۆژانی  ڕابڕدوودا  ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەی هەزاران داعشیی دەستبەسەرکراو لە سوریا بۆ عێراق دەستیپێکردووە. هەروەها مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدەش جەختی لە پابەندبوونی گروپەکەی کردەوە بۆ پاراستنی ناوچە کوردنشینەكانی سوریا و هەروەها پاراستنی  داڕشتی  خۆبەڕێوەبردنیان. وتیشی: ئێمە دەمانەوێت ناوچە کوردییەكان بپارێزین، بە پشتبەستن بەو ڕێککەوتنانەی کە هەن، پێویستە سوپای سوریا نەچێتە ناو ئەو ناوچانە. ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتوانی بەناوبانگی کوردی سوریا،  بە ڕەخنە گرتن لە هەڵوێستی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرەڕای چاوەڕوانی کورد لە پاڵپشتیی پتەوی واشنتۆن، بەڵام هێشتا ئەمریکا هیچ گەرەنتییەکی  دیار و پراکتیکی بۆ پاراستنی کورد لە سوریا نەداوە و ئەم دۆخەش ئایندەی کوردی خستووەتە مەترسییەکی جیدییەوە. لە لایەکی دیکەوە گۆڕانی هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بەرامبەر کوردەکانی سوریا پرسیاری زۆری لێکەوتۆتەوە، چونکە  پارتی لە ساڵانی ڕابردوودا بە کردەوە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە ی گەمارۆ دابوو و وەک هێزێکی دوژمنکارانە هەڵس و كەوتی لەگەڵ ئەو هێزانەدا دەکرد.