گیرانی لاوێکی سووری لە درێژەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر باشووری ئەو وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i444264-گیرانی_لاوێکی_سووری_لە_درێژەی_پەلامارەکانی_رژێمی_زایۆنی_بۆسەر_باشووری_ئەو_وڵاتە
سوپای رژێمی زایۆنیستی بە کنەکردنەنێو گردووپەڕی پارێزگای قونەیتەرە لە باشووری سووریا، لاوێکی سووری قۆڵبەست کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 28, 2026 14:41 Asia/Tehran
  • گیرانی لاوێکی سووری لە درێژەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر باشووری ئەو وڵاتە

سوپای رژێمی زایۆنیستی بە کنەکردنەنێو گردووپەڕی پارێزگای قونەیتەرە لە باشووری سووریا، لاوێکی سووری قۆڵبەست کرد.

پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر باشووری سووریا لەکاتێکدایە کە رۆژی سێ شەممەش فڕۆکەکانی رژێمی داگیرکەر، دەستیان کرد بە هەڵڕشتنی ماددەگەلی نادیار بەسەر زەوی و زاری کشت و کاڵیی لە گردوپەڕی قونەیتەرە. سوپای رژێمی زایۆنی هەر رۆژ پەلامارەکانی بۆسەر خاکی سووریا بەردەوام دەکاو جگە لە پەلاماری ویشکانی بەتایبەت لە دەورووبەری قونەیتەرەو دەرعا لە باشووری ئەو وڵاتە، دەس دەکا بەگرتنی هاووڵاتیان، دانانی بنکەکانی پشکنین و گەڕان و لێپرسینەوە لە خەڵک و هەروەها وێرانکردنی موڵک و زەوی و زاری کشت وکاڵیی. ئەو گۆڕانکارییانە لەکاتێکدا ڕوو دەدا کە حکومەتی جۆلانی و تەلاویڤ شەشەمی ژانڤییەی ئەمساڵ لەژێرچاودێریی ئەمریکادا ڕێککەوتبوون لەسەر پێکهێنانی میکانیزمێکی پەیوەندیی بەمەبەستی هاواهەنگی لە ئاڵوگۆڕی زانیارییەکاندا.