دەسپێكی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان کوردەکانی سوریا و ڕژێمی جۆلانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i444373-دەسپێكی_جێبەجێکردنی_ڕێککەوتنی_نێوان_کوردەکانی_سوریا_و_ڕژێمی_جۆلانی
"رێککەوتنی هەمەلایەنە"ی واژۆ كراو لە نێوان هێزە کوردییەکانی سوریا و ڕژێمی جۆلانی لە ئەمڕۆەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
(last modified 2026-02-02T12:50:41+00:00 )
شوبات 02, 2026 17:11 Asia/Tehran
  •  دەسپێكی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان کوردەکانی سوریا و ڕژێمی جۆلانی

"رێککەوتنی هەمەلایەنە"ی واژۆ كراو لە نێوان هێزە کوردییەکانی سوریا و ڕژێمی جۆلانی لە ئەمڕۆەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هێزەکانی هەسەدە  لە دوێنێوە  لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلو لە چوارچێوەی  دەسپێكی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ دیمەشق واژۆ کراوە بۆ تێکەڵکردنی دامەزراوە کوردییەکان  لەناو ڕژێمی جولانی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا قەدەغەی هاتو چۆیان ڕاگەیاند.

کاربەدەستانی دیمەشق و فەرماندەکانی هەسەدە  ڕۆژی هەینی ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەیان بۆ یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە واژۆ کرد.

هەروەها مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدەش ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەوە ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت، و هێزە کوردییەکان و هێزە ئەمنییەکانی ڕژێم لە "هێڵەکانی ململانێ" لە باکووری ڕۆژهەڵات و شاری کۆبانی دەکشێنەوە و هێزێکی ئەمنی سنووردار لە ڕژێمی جۆڵانیشەوە دەچێتە ناو حەسەکە و قامیشلۆیەوە.

 

 

 

..