سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا دڕندەکاریی زۆری بەرامبەر بە خەڵکی وڵاتانی جۆربەجۆر ئەنجام داوە، بە ڕاشکاوی وتی: متمانەکردن بە ئەمریکا نەزانی و گەمژەییە.
ھەواڵدەریی سپۆتنیک باسی چوونی ٤٥٠ تیرۆریست بۆ ئۆکرانیای کردووە بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی شەڕ لەم وڵاتە.
وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای ئاماژە کردن بە خڕکرانەوەی تیرۆریستانی سەقانگرتووی باکووری سووریا بۆ ڕەوانەکردنیان بەرەو ئۆکرانیا، وتی: مۆسکۆ بە ئامانجی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی خۆی دەگات.
ئەمریکا داخوازیی «زلێنسکی»ی بۆ ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین لە ئاسمانی ئۆکرانیا ڕەت کردەوە.
ھەواڵدەریی فەرەنسا باسی گەییشتنی سوپای ڕووسیا بە شاری بەندەریی «میکۆلایف»ی کرد لە قەراخی دەریای ڕەش و لە نزیک شاری «ئودسای»ی ئۆکرانیا.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆن لە ئۆکرانیا بە پێی بەرنامە دەڕواتە پێشەوەو ھیچ شتێک ناتوانێ ڕێگر بێ لە بەردەم دەست ڕاگەییشتنی ڕووسیا بە ئامانجەکانی.
لە جەنگەی ئاڵۆزییەکانی نێوان کییەف و مۆسکۆ وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا باسی یارمەتیی سەربازی ١٩ وڵات بۆ ئۆکرانیای کردووە.
کاربەدەستانی ئۆکرانیا بە تیرۆریستانی نێونەتەوەیی بە تایبەت ئەوانەی وا لە سووریادا جەنگیون مافی پەنابەریەتی دەبەخشێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وشداریی دا: بەرزبوونەوەی ئاستی ھەڕەشەی ناڤۆکی وادەر دەخات کە تێکڕای مرۆڤایەتی لە مەترسی دایە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە سەر پێ و شوێن گیرانی ڕێگاچارەی سیاسی بۆ چارەسەریی قەیرانی ئۆکرانیا پێی داگرت.