وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان لە وتەکانی ئەم دواییەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی یەکگرتنی ئایینزاکان لە ئەفغانستان و خەباتی دژی داعش پێشوازیی کرد.
«حەسەن کازمیی قومی» وەکو نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ کاروباری ئەفغانستان ناسێندرا.
«تەوەکول ئەحمەدیار» سەرۆکی ژووری بازرگانی و سەرمایەنانەوەی ئەفغانستان باسی ئامادە بوونی ئەم وڵاتەی کرد بۆ کڕینی نەوت لە کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە فڕۆکەکانی تورکیا سنورەکانی قەزای ئامێدی سەر بەپارێزگای دهۆکیان بۆردومانکرد و وەزارەتی بەرگری تورکیاش کوژرانی 3 کەس لە هێزەکانی پەکەکەی راگەیاند.
ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لەو وڵاتانەی کە سنوورەکانیان لە ڕووی پەناخوازانی ئەفغانی داخستووە، ڕەخنەی گرت.
ڕاپۆرتەکان دەربڕی ڕوودانی تەقینەوەن لە شاری کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان.
سندوقی نێونەتەوەیی پارە وشداریی دا، لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی ئابوریی لە ئەفغانستان لەوانەیە قەیرانی پەناخوازان پەرە پێ بدات.
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بە کاتی خۆجێیی ڕایگەیاند: «زەڵمای خەلیل زاد» ناردراوی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان وازی لە پۆستەکەی ھێناو «تۆماس وێست»ی یاریدەری وەک جێگرەوەی ھەڵبژێردرا.
سەیید حەسەن نەسروڵڵا شەوی سێ شەممە لە لێدوانەکەی دا ڕووداوەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی لەم وڵاتەدا بە گرینگ و مەترسیدار نرحاندو وتی: ئەم ڕووداوانە پێویستی بە ھەڵوێست وەرگرتنە.
وتەبێژی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاند پەلاماری خۆکوژیی بۆسەر مزگەوتی شیعەکان لە قەندەھاری ئەفغانستان تاوانکاریە و رێکخراوی نەتەوەکان شەرمەزاری دەکات .