-
بەیاننامەی ئەرتەشی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە
ئادار 31, 2021 22:28ئەرتەشی ئێران دوانزەی خاکەلێوە ڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ڕۆژی کۆتایی ھێنان بە پیلانی دوژمنان و دەستەڵاتی ملھوڕانەی ڕژێمی پاشایەتی زانی.
-
جەختی «بەشار ئەسەد» لە سەر بەرنگار بوونەوەی شەڕی دراڤ دژی سووریا
ئادار 31, 2021 17:56سەرۆک کۆماری سووریا جەختی کرد لە سەر بەرنگار بوونەوەی شەڕی دراڤ دژی لیرەی سووریا کە لە دەرەوە جڵەوکێش دەکرێت و داوای سزادرانی ئەو کەسانەشی کرد کە لە سای داڕمانی دراڤی نێوخۆیی قازانجی زۆر دەکەن.
-
واشێنگتۆن پۆست : ئەمریکا ماوەی بەخشینی عێراقی لە پەیوەندی لەگەڵ بایکۆتەکانی ئێران درێژ کردەوە
ئادار 31, 2021 17:38پەیامنێری واشێنگتۆن پۆست ڕایگەیاندووە، ئەمریکا ماوەی بەخشینی عێراقی لە بارەی بایکۆتەکانی دژی ئێران درێژ کردووەتەوە.
-
ڕۆحانی: تیرۆریزمی ئابووریی ئەمریکا دژی گەلی ئێران ھێشتاش ھەر بەردەوامە
ئادار 31, 2021 03:09سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە تەنگژەی ئابووری و بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێران لە ساڵی ڕابردوو وتی: دڕندەکاریی دەگمەن و تیرۆریزمی ئابووری دژی گەلی ئێران، ھێشتاش ھەر بەردەوامە.
-
بازرگانیی ٧٣ ملیارد دۆلاریی ئێران لە دژوارترین ھەل و مەرج دا
ئادار 31, 2021 02:31وەزیری پیشەسازی و کانزاو بازرگانیی ئێران وتی: لە ساڵی ڕابردوودا ١٤٦ ملوێن تەن کەل و پەل ھاوردەی وڵات و یان ڕەوانەی دەرەوە کراوەو ئەمەش بایی ٧٣ ملیارد دۆلار بووە لە ساڵێکدا.
-
تەخت ڕەوانچی: بایکۆت قەیرانی سووریا درێژتر دەکات
ئادار 30, 2021 01:28نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: داسەپێندرانی بایکۆتی یەک لایەنە بە سەر سووریادا ھەنگاوێکی زیانبارە و بەس قەیرانی ئەم وڵاتە و برک و ژانی خەڵکەکەی بە تایبەت لە سەردەمی تەشەنای کۆرۆنا قوڵتر دەکات.
-
ڕۆحانی: داکۆکی لە بەرھەمھێنان و ھەڵگرتنی لەمپەرەکان لە سەرتاسەری ئێران ودی دێنین
ئادار 25, 2021 21:02سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: داکۆکی لە بەرھەمھێنان و ھەڵگرتنی لەمپەرەکان لە سەرتاسەری ئێران ودی دێنین و مسۆگەری دەکەین.
-
دەریادار تەنگسیری: داکۆکی و لەمپەر سڕینەوە لە بواری بەرھەمھێنان دەبێتە ھۆی گەشەی ئابووری
ئادار 24, 2021 08:50فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: داکۆکی و لەمپەر سڕینەوە لە بواری بەرھەمھێنان، بە دڵنیاییەوە دەبێتە ھۆی گەشەی ئابووری.
-
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : ئەمریکیەکان لە ھەڵسوکەوت لە گەڵ ئێمە بە ھەڵەچوون و لە تێکڕای پرسەکانی ناوچەکەش ھەڵە دەکەن
ئادار 21, 2021 19:08رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی وێڕای پێداگری لەسەر بێ متمانەیی بە ئەمریکا لەوان لە بابەتی رێککەوتنی ناڤۆکی ، فەرمووی ئەمریکیەکان لە ھەڵسوکەوت لە گەڵ ئێمەدا بە ھەڵە چوون و لە تێکڕای پرسەکانی ناوچەکەش دا ھەڵەن .
-
زەریف لە پەیامی ساڵی تازەی دا: ئاسۆی سەرکەوتن بە سەر دوو ڤایرۆسی کۆرۆناو بایکۆت ڕوونە
ئادار 19, 2021 21:42وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵی نوێ پێی داگرت: ئەمجارەش خۆڕاگری و دان بەخۆداگرتنی خەڵک و لەخۆبروویی تێکۆشەرانی بواری تەندروستی، ئاسۆی ڕوونی سەرکەوتن بە سەر دوو ڤایرۆسی کۆرۆناو بایکۆتمان بۆ بەدیاری دێنێ.