-
«پوتین»یش گەییشتە تاران
تهمووز 19, 2022 05:12«ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا شەوی ڕابردوو گەییشتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
-
ھێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر مۆڵگەی ھاوبەشی سوپای سووریاو چەکدارانی ھەسەدە
تهمووز 18, 2022 22:10فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا،بنکەی ھاوبەشی لەشکریانی سووریاو چەکدارانی ھەسەدەی لە باکووری ئەم وڵاتە کردە ئامانج.
-
ئەردوغان گەییشتە تاران
تهمووز 18, 2022 21:55«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پایەبەرز بۆ مانەوەیەکی دوو ڕۆژە گەییشتە تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
-
گەف و ھەڕەشەی ئەردۆغان لە سوید و فینلاند
تهمووز 18, 2022 19:09سهرۆک کۆماری تورکیا ڕایگهیاند که ئهگهر ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبهجێ کردنی ئهو مهرجانهی بۆ ئهندامبوونی سوید و فینلاند له ناتۆ دانراوه نهگیرێته بهر، ئهوا پرۆسهکه ڕادهگرین.
-
دادگای دەستوریی تورکیا: مافی هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە پێشێل کراوە
تهمووز 18, 2022 03:25دادگای دەستوری تورکیا لە بڕیارێکیدا ڕایگەیاند، مافی فیگەن یەکسەگداغ، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" پێشێل کراوە.
-
ئەردۆغان بە نیازی چاوپێکەوتنی دوو قۆڵی لە گەڵ پوتین لە تارانە
تهمووز 17, 2022 18:32نوسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەنیازە لە سەردانەکەی دوو ڕۆژەی بۆ تاران لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە.
-
هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر نەینەوا ، 5 کوژراوی لێکەوتەوە
تهمووز 17, 2022 17:35ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە لە شاری نەینەوا کرایە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
-
سوپای سوریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا بە ھانای ھێزەکانی ھەسەدەوە چوو
تهمووز 17, 2022 15:25سوپای سووریا به گوێره ی رێککه وتنی له گه ڵ حکومه تی روسیا و ھێزە کوردیەکان ، 300 لەشکەریی خۆی لە نزیک سنووری تورکیا جێگیر کرد .
-
بەغدا: تورکیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئازادکردنی بەشە ئاوی عێراق
تهمووز 17, 2022 08:37عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممە لە گفتوگۆیەکی نێوان وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی ئەو وڵاتە و نوێنەری ئەردۆغان، ئەنقەرە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی ئازادکردنی بەشە ئاوی عێراق لە چەند رۆژی داهاتوودا.
-
وەرزشوانێکی کوردی ئێرانی بووە باشترین گۆڵپارێزی خولی هاکی تورکیا
تهمووز 17, 2022 03:24یاریزانی هاکی کوردی ئێرانی لە ساڵی ٢٠٢٢ وەک باشترین گۆڵپارێزی خولی تورکیا دەستنیشانکرا.