ئەندامانی تاقمی دژی شەڕی «کەدپینگ» لە نامەیەکی درێژدا بۆ ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا داوای ئیدانەکردنی ھێرشە سایبێرییەکەی سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکەی ئێرانیان کردو وەک ھێرشێک بۆ سەر دیپلۆماسیی واشێنگتۆن لێکیان دایەوە.
٢٧ سێناتۆری دیموکرات لە ھەوڵەکانی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بەرەو بەرجام و کەم کردنەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێران پشتیوانییان کرد.
زیاتر لە ٧٠ نوێنەری کۆنگرێسی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە داوای لە نامەیەک دا بۆ «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە داوای ھەوڵدانی ناوبراویان کرد لە ئارزاستەی کۆتایی ھێنان بە گەمارۆکانی سەر یەمەن.
«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانی کشانەوەی بەشێک لە ھێزو کەرەستەو تفاقی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیای دەرکرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نەیکرد لە دۆسیەی کوژرانی ڕۆژنامە نووسە ڕەخنەگرەکەی سەعودی پاشمیری ئەو وڵاتە بە خەتابار بناسێنێ.
وەزیری دەرەوە ئەمریکا ھەمیسان بە بێ ئاماژە کردن بە کشانەوەی نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی بەرجام ، بانگەشەی کرد کە ئەمریکا خوازیاری ھەڵس و کەوتە لەگەڵ ئێرانداو لەم پەیوەندییەش دا ڕێگای دیپلۆماسی کراوەیە.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا وڵامی ھاوشانی روسی خۆی بۆ وتووێژی راستەوخۆ دایەوە و گوتی لە رۆژانی داھاتوودا لە بەروارێکی دیاریکراو لە گەڵیدا وتووێژ دەکات .
ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، وتی: بەردەوامیی سیاسەتی بایکۆت و دۆستایەتی کردن لە گەڵ تیرۆریزم وادەر دەخات کە ڤایرۆسی چەتوونی «ترامپیسم» تەواو کۆشکی سپیی توش کردووە.
وتەبێژی کۆشکی کرملین لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتەکانی سوکایەتی کارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی «پوتین» پێی داگرت: پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆو واشێنگتۆن گەلێک ئاڵۆزە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بوختانەکانی ھاوتا ئەمریکیەکەی وتی: بکوژ کەسانی تر بە بکوژ دادەنێت.