تشرینی یهکهم 28, 2023 21:15
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە وەڵام بە وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستانی عێراق کە رایگەیاندبوو ئەو کاتەی کە خۆمان نەوتەکەمان دەفرۆشت، ڕەوشی فەرمانبەران باشتر لە ئێستا بوو، رایگەیاند کە ئەوکاتەی کە هەرێمی کوردوستان خۆی نەوتەکەی دەفرۆشت، فەرمانبەران لە سەرجەم سەد و دە مانگ مووچە، پەنجا و شەش مانگ مووچەیان وەرنەگرتبوو و یان بە نیوە و ناتەواوی پێیان درابوو.