شوبات 21, 2023 22:52 Asia/Tehran
  • بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیا شەش هەزار و 700 پەنابەری سووری گیانیان لەدەست داوە

چالاکوانێکی مافی مرۆڤ لە کاروباری پەنابەرانی سووری کە لە تورکیا دەژین، ڕایگەیاند کە، زیاتر لە شەش هەزار و ٧٠٠ پەنابەری سووری لە کاتی بوومەلەرزە سەختەکەی دوو هەفتە لەمەوبەر لە باشووری ئەم وڵاتە گیانیان لەدەست داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی  ڕۆژی سێشەممەی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی «دیوار»، چالاکوانی مافی مرۆڤ «تەها غازی» سەبارەت بە پەنابەرە سوورییەکانی دانیشتووی تورکیا ڕایگەیاندووە کە پارێزگاکانی باشووری ئەم وڵاتە بوومەلەرزەلێدراوە شوێنی سەرەکی نیشتەجێبوونی پەنابەرانی سووری بوون لە ساڵانی ڕابردووداو دەشڵێت: ئەو پەنابەرانەی سوریا کە گیانیان لەدەست داوە لە ١١پارێزگای باشووری تورکیادا ژیاون کە بوومەلەرزەی لێکەوتووەتەوە.

«ئەلغازی» گەڕەکەکانی نورداغی، ئیسڵاحیە، ئەمەک و سالی پازاریی شاری عەنتابی لەو گەڕەکە چڕو پڕانە زانی بە پێکهاتەیەکی کۆن و پتورکاوەوە کە گرنگترین شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەرانی سووری بووەو وتیشی: هەموو ئەم شوێنێکی ئەم گەڕەکە پڕحەشیمەتانە وێران بوونەو زۆرێک لە دانیشتوانی سوریاش کە نیشتەجێی بوونە گیانیان لەدەستداوە.

ئەم چالاکە مافی مرۆڤەی پەیوەست بە کاروباری پەنابەرانی سووریی دانیشتووی تورکیا بە دەربڕینی ئەمەی کە نزیکەی 20%ی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا پەنابەری سوریان و ئەوانیش وەک خەڵکی تورکیا بوونەتە قوربانیی ئەم کارەساتە سروشتییە ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ڕووداوە دڵتەزێنەدا، ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرە سوریەکان کە ڕزگاریان بووە، کۆبوونەتەوە بۆ ڕزگارکردنی دراوسێکانیان و لە هیچ هاوکارییەک درێخییان نەکردووە.

سەرپەیڤ