میدیا ئیسراییلییەکان باسی زرینگانەوەی ئاژیری وشدار لە شاری "کریۆت"یان کردووە کە لە باکووری حەیفا هەڵکەوتووە و هەروەها بیسترانی دەنگی چەن تەقینەوەیەکی هەژێنەریش.
بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە قەڵاچۆکرانی تازەی فەلەستینییەکان بە دەستی سوپای داگیرکەر لە باکووری کەرتی غەززە پێیداگرت کە ئەم کوشت و کوشتارە سەلمێنەری بە ئەنقەست ژینۆسایدکردنی زایۆنییەکان و دەسکەوتی ڤیتۆکەی ئەمریکایە.
دیوانی نێودەوڵەتی داد ئەمڕۆ بڕیاری گرتنی دەرکرد بۆ بنیامین نەتانایهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و "یواڤ گالانت"ی وەزیری شەڕی پێشووی ئەم ڕژێمە.
حیزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند کە هێرشی درۆنی و مووشەکی کردۆتە سەر بنکە و مەتەرێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی.
ژێدەرە فەلەستینییەکان باسی زۆر بوونی ژماری شەهیدانی دوو جەنایەتی ئەمدواییەی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە باکووری کەرتی غەززە و گەیشتنی بە ٨٨ کەسیان کردووە.
ئەمیرسەعید ئیرەوانی نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: داگیرکردنی بەرزاییەکانی جەولان و چالاکییەکانی شارۆچکەسازیی زایۆنییەکان لەو ناوچەیە، داگیرکەریی بەئەژمار دێ.
ماجد بامیا، نوێنەری فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ڕەخنەگرتن لە ڤیتۆی بڕیارنامەی ئاگربەس لە غەززە لەلایەن ئەمریکاوە پێی داگرت؛ ئەمریکا سەلماندی کە هاوبەشی جەنایەت و تاوانکاریی زایۆنییەکانە.
لە پەلاماری سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنج شەممەی سوپای ترۆر بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە، ٦٦ فەلەستینی دیکە شەهیدو زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.
حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، بەدرۆن هێرشی کردۆتەسەر بنکەی سەربازیی سەرکردایەتی تیپی گوڵانی رژیمی زایۆنی لە باکوری شاری داگیرکراوی عەکاو زەبر وەشاندن لە سوپای ترۆر.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق پێی داگرت: ئەمریکا بە ڤیتۆی بڕیارنامەی ئاگربەس لە غەززە سەلماندی کە چەندە لایەنگری ترۆریزم و تینووی خوێنی منداڵان و ژنان و کەسانی بێتاوانە.