-
سەرلەشکەر سەلامی : 12 کەشتیی ڕژیمی زایونیستیمان کردە ئامانج
ئهیلوول 08, 2024 14:16فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی : ڕژیمی زایونیستی لە دەریاکانی سوور و مەدەیتەرانەدا بە ئامانجی لەمپەردانان لەسەر ڕێگای گواستنەوەی نەوتی ئێمە چەن کەشتی ئێمەیان کردە ئامانج و ئێمەش 12 کەشتی ئەوانمان پێکا .
-
دان پێی دانانی دادەئەستێنی دیوانی نێونەتەوەیی بە گوشاری هێندێک لە ڕێبەران بۆ قۆڵبەست نەکردنی نتانیاهۆ و گاڵانت
ئهیلوول 08, 2024 14:14دادەئەستێنی گشتیی دیوانی کەتنی نێونەتەوەیی وێڕای بەرگری لە هەوڵی خۆی بۆ جێ بە جێ کردنی حوکمی گرتنی سەرۆک وەزیران و وەزیری جەنگی ڕژیمی زایونیستی وتی : دادگەری دەبێ جێ بە جێ بکرێت.
-
ژوماری شەهیدانی کەرتی غەزە گەیشتە 40هەزارو 939 کەس
ئهیلوول 08, 2024 13:30وەزارەتی تەندروستی فەلەستین باسی بەرزبوونەوەی ژوماری شەهیدانی کەرتی غەزەی کرد لە کەرتی غەززە بۆ 40 هەزارو 939 کەس .
-
ئێران : دامەزراوە نێونەتەوەییەکان ئەرکمەندن بە بەرگرتن لە جەنایەتی زایونیستەکان لە کەرتی ڕۆژئاوایی
ئهیلوول 08, 2024 12:46وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی وڵاتان و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە ڕوانگەی ئیخلاقی مرویی و یاساییەوە ئەرکمەندن بە بەرگرتن لە درێژەی جەنایەتی جەنگی لە کەرتی ڕۆژئاوایی لە لایەن ڕژیمی زایونیستەوە .
-
بەردەوامبوونی خۆپیشاندانی ناڕەزاییانەی هەزاران زایۆنی لە فەلەستینی داگیرکراو
ئهیلوول 08, 2024 12:10خۆپیشاندانی ناڕەزاییانەی زایۆنییەکان لە پێناو داخوازی واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی دیلبەدیل لە نێوان ڕژێمی زایۆنی و خۆڕاگریی فەلەستین لە کەرتی غەززە ئێستایش بەردەوامە.
-
فەرمانداری نابلوس : شاروومەندی ئەمریکایی بە چەکەکانی ئەو وڵاتە و لە لایەن چەکدارانی ئیسرائیلەوە کوژراوە
ئهیلوول 08, 2024 11:23فەرمانداری نابلوس وتی سەرۆک کوماری ئەمریکا بەو چەکانەی وا بۆ ڕژیمی داگیرکەری ناردووە شارومەندی وڵاتەکەی بە دەس چەکدارانی ڕژیمی زایونیستی کوشتووە .
-
دڕندەکاری نوێی داگیرکەرانی زایۆنیست لەئاکامی پەلاماردانی خێوتی ئاوارەکان لە غەزە
ئهیلوول 08, 2024 10:30چەکدارانی ڕژیمی زایۆنیست لە ٣٣٧ەمین ڕۆژی دڕندەکاریەکانیان دا هەروا بەردەوامن لەسەر قەڵاچۆی خەڵکی بێ تاوانی غەزەو بۆوێنە دیسانەوە قەڵاچۆیەکی نوێیان لە قوتابخانەیەکی ئاوارەکانی جیبالیا بەڕێوە برد.
-
شەرمەزارکرانی ئەشکەنجەی دیلە فەلەستینیەکانی نێو گرتوخانەکانی ڕژیمی زایۆنیست
ئهیلوول 08, 2024 08:56بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ئەشکەنجەی دیلە فەلەستینیەکانی نێو گرتوخانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی شەرمەزار کرد.
-
حەماس کوژرانی چالاکێکی ئەمریکی له نابلوس لەلایەن زایۆنیستەکانەوەی شەرمەزار کرد
ئهیلوول 08, 2024 08:17کاربەدەستێکی حەماس وێڕای شەرمەزارکردنی درندەکاریەکانی ئەرتەشی زایۆنیست کە ژنێکی چالاکڤانی ٣٧ ساڵەی ئەمریکاییان لەبەر لایەنگریەکەی لە خەڵکی فەلەستین لە ڵیواری ڕۆژئاوا کوشتوە، وتیشی کە ئەو چالاکە ئەمریکیە بەهۆی گولەی حکومەتی وڵاتەکەی خۆی کە داویەتیە زایۆنیستەکان گیانی لەدەست داوە.
-
ژینۆسایدی رژیمی زایۆنی لە غەززە
ئهیلوول 07, 2024 12:22لە ئەنجامی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووی زایینیەوە تائێستا ، چل هەزار و ٨٦١ کەس شەهید بوون.هەروەها ژماری گشتیی بریندارانی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لە دەسپیکی شەڕ لەو ناوچەیە، گەیشتووەتە ٩٤هەزار و ٣٩٨ کەس.