ئه‌یلوول 08, 2024 12:46 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی وڵاتان و دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە ڕوانگەی ئیخلاقی مرویی و یاساییەوە ئەرکمەندن بە بەرگرتن لە درێژەی جەنایەتی جەنگی لە کەرتی ڕۆژئاوایی لە لایەن ڕژیمی زایونیستەوە .

ناسر کەنعانی چافی وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی  کوماری ئیسلامی ئێران لە توڕی کۆمەڵایەتی  ئیکسدا نووسی  بە پێی هەواڵەکان هێزەکانی ڕژیمی زایونیستی  دوای دە ڕوژ دەسدرێژکاری  بۆ سەر ئوردوگای  جنین و چوار ڕوژ  دوای پەلامار بۆ سەر  شاری تولکەرم لە کەرتی  ڕۆژئاوایی لە ناوچەکانی جنین و تولکەرم پاشەکشەیان کردووە . 

کەنعانی چافی  وتیشی  وێنەکانی کاولکردنی شێتانەی هەموو ژێرخانە  شاری و خزمەتگوزاریەکانی کەرتی غەززە و ئێستاش  بڕێک لە  ناوچە باکووریەکانی کەرتی  ڕوژئاوایی  بەد تایبەت لە جنین و تولکەرم نیشان ئەدات کە ڕژیمی زایونیستی  نائومێد بووە لە سەرکەوتن  بە سەر خوڕاگری و نەتەوەی فەلەستین و ئیستراتژی زەوینی سووتاو پێ و شوێن دەگرێت .
سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕوژی هەینی  ڕایانگەیاند کە سەربازانی  ئەرتەشی ڕژیمی زایونی  دوای دە ڕوژ دەسدرێژکاری دڕندانە لە شار و ئوردوگای جنین چوونەتە دەر . ڕادیو ئەرتەشی  ڕژیمی  زایونیستی یش  بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕاپوڕتی دا ئوپڕاسیونی سەربازی  کۆتایی نەهاتووە و لەوانەیە کە  ئەرتەش بەم زوانە  بگەڕێتەوە بو جنین و ناوچەکانی دیکەی کەرتی ڕوژئاوایی .

سەرپەیڤ