کچان و کوڕانی تازەلاوی ئێران لە چوارەمین ڕۆژی کێبەرکێ گروپییەکانی تنیسی ژێر ١٢ ساڵی ڕۆژئاوای ئاسیا بە شکست پێ ھێنانی خەنیمەکانیان ڕێیان لە قۆناغی کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە کەوت.
کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی ئەورووپا بە پاڵەوانەتیی ئازەربایجان لە شاری بوداپێستی ھەنگاریا کاری خۆی کۆتایی پێ ھێنا.
کۆمپانیای ناوداری «ئادیداس» تۆپی تایبەتی یارییەکانی کێبەرکێی مۆندیاڵی قەتەری ٢٠٢٢ی دروست کرد.
نوێنەری ئێران لە یەکەم ڕۆژی کێبەرکێکانی پاسکیل سواریی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە «تایم ترێل تیپی»دا میدالیای برۆنزی بردەوە.
تیپی نیشتیمانیی ئێران دوو میدالیای زێڕی کێبەرکێکانی ئاوی ھێمن و پاراکانوی پاڵەوانەتیی ئاسیای مسۆگەر کرد.
ئافرەتانی بەلەمەوانی ئێرانی میدالیای زیوو برۆنزی ململانێی «ئیسلالوم»ی پاڵەوانەتیی ژێر ٢٣ ساڵی ئاسیایان بردەوە.
کێبەرکێی نێونەتەوەیی تۆپی سەرمێزی سلێمانیی ھەرێمی کوردستان بە درەوشانەوەی وەرزشوانانی ئێرانی کۆتایی پێ ھات.
ئیسکی کارانی ئێران لە کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی ئیسکیی سنۆبۆرد لە سیربستان دوو میدالیای برۆنزیان بردەوە.
لە یەکەم ڕۆژی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی ئیسکیی سنۆبێرد «واتە ئیسکی بە سەر تەختەی پانەوە» لە سیربستان وەرزشوانێکی ئێرانی میدالیای برۆنزی بردەوە.
تیپی نیشتیمانیی فوتساڵی لاوانی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر عومماندا گەییشتە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێ شەش لایەنەکەی تایلەند.