کۆتایی ھاتنی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی تۆپی سەرمێزی سلێمانی بە درەوشانەوەی وەرزشوانانی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i406400-کۆتایی_ھاتنی_کێبەرکێ_نێونەتەوەییەکانی_تۆپی_سەرمێزی_سلێمانی_بە_درەوشانەوەی_وەرزشوانانی_ئێرانی
کێبەرکێی نێونەتەوەیی تۆپی سەرمێزی سلێمانیی ھەرێمی کوردستان بە درەوشانەوەی وەرزشوانانی ئێرانی کۆتایی پێ ھات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 21, 2022 15:09 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی کێبەرکێ نێونەتەوەییەکانی تۆپی سەرمێزی سلێمانی بە درەوشانەوەی وەرزشوانانی ئێرانی

کێبەرکێی نێونەتەوەیی تۆپی سەرمێزی سلێمانیی ھەرێمی کوردستان بە درەوشانەوەی وەرزشوانانی ئێرانی کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، کێبەرکێی نێونەتەوەیی تۆپی سەرمێزی سلێمانیی ھەرێمی کوردستان «کانتەندەر» لە بەشی کچان دا بە درەوشانەوەی وەرزشوانانی ئێرانی کۆتایی پێ ھات.

وەرزشوانانی تیپی نیشتیمانیی کچانی لاو تازەلاوی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیانەدا توانی دوو میدالیای زێڕ، چوار میدالیای زیوو پێنج میدالیای برۆنز بە خۆی تەرخان بدات.

تیپی نیشتیمانیی کوڕانی لاوو تازەلاوی ئێرانیش حەوتەی ڕابردوو لەم کێبەرکێیانەدا توانی چوار میدالیای زێڕ، دوو میدالیای زیوو پێنج میدالیای برۆنز بباتەوە.