ئێران بە ھەبوونی دوو یاریزان لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا زیاترین پشکی لە چاو وڵاتانی دیکەی ئاسیادا ھەیە.
وەرزشوانانی تیپی نیشتیمانیی بازوشکێنەی ئێران لە بەشی تەمەن گەورەو لە ئاستی تەمەنەکانی دیکەش، پلەی سێھەمیان بە خۆیان تەرخان دا.
شەشەمین خولی کێبەرکێکانی «کۆپی دەریا» بە بەشداریی نزیکەی ٤٠٠ وەرزشوان لە وڵاتانی ئێران و ڕووسیاو کازاخستان و کۆماری ئازەربایجان لە بەندەری ئەنزەلی ھەڵکەوتوو لە پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران دەستی پێ کرد.
تیپی تۆپی پێی «ئاسێ میلان» لە ڕووبەڕوو بوونەوەی دەرەوەی ماڵەکەی لەگەڵ «سەمپدوریا» بە دەرەنجامی یەک بە سیفر وەرزی تازەی ڕیزی «ئا»ی ئیتالیای بە سەرکەوتنەوە دەست پێ کرد.
بەرپرسی بەرپاکردنی کێبەرکێی سەربازییەکانی «ئاغاکانی چەک و چۆڵ» لە ئەسفەھان جەختی کرد: کێبەرکێی تیپە سەربازییەکانی سوپاکانی جیھان، ململانێی ئاشتی و دۆستایەتیی نێوان وڵاتانە.
ڕێ و ڕەسمی دەست پێکرانی کێبەرکێکانی سەربازیی نێونەتەوەیی ٢٠٢١ لە بواری مەلەی ژێرئاو بە میوانداریی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەندەری «کۆنارەک» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران بەرپا کرا.
تیپی زۆرانی ئێران بە دەستخستنی میدالیایەکی زێڕ، میدلیایەکی زیوو ٥ میدالیای برۆنز، بو بە جێگری پاڵەوان لە کێبەرکێکانی زۆرانی فەرەنگیی جیھان بە ڕووسیا.
دوو نوێنەری ئێرانی گەییشتنە قۆناغی کۆتایی بواری ھاویشتنی دیسکی کێبەرکێکانی ڕاکردن و مەیدانیی لاوانی جیھان.
تیپەکانی باڵەی تازەلاوان و لاوانی ئێران لە کێبەرکێی بەرایی دا بە سەر خەنیمەکانیاندا سەرکەوتن.
کێبەرکێی نێونەتەوەیی سەربازیی کەرەستەکانی تۆپخانە بە میوانداریی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە «مەیدانەکانی مەشق کردنی پێشکەوتە»ی ئەسفەھان بەڕێوە دەچێت.