دوو میدالیای زێڕی ئافرەتانی ئێرانی لە پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400260-دوو_میدالیای_زێڕی_ئافرەتانی_ئێرانی_لە_پارا_ئۆلەمپیکی_تۆکیۆ
ئافرەتانی ئێرانی لە بواری وەرزشی ڕم ھاویشتن و تیرھاویشتن شەشەمین و حەوتەمین میدالیای زێڕی کاروانی ئێرانیان لە پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ میۆگەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2021 04:16 Asia/Tehran
  • دوو میدالیای زێڕی ئافرەتانی ئێرانی لە پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

ئافرەتانی ئێرانی لە بواری وەرزشی ڕم ھاویشتن و تیرھاویشتن شەشەمین و حەوتەمین میدالیای زێڕی کاروانی ئێرانیان لە پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ میۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «ھاشمیە موتەقیان» ئفرەتی ئێرانی، ئەمڕۆ سێ شەممە لە بواری ڕم ھاویشتنی ئافرەتانی کێبەرکێکانی پارا ئۆلەمپیکی توکیۆ یەکەم میدالیای زێڕی ئافرەتانی ئێرانی و شەشەمین میدالیای کاروانی ئانیان مسۆگەر کرد.

«ھاشمیە موتتەقیان» کێبەرکێکانی ڕم ھاویشتنی ئافرەتان لە پارا ئۆلەمپیکی توکیۆ لە کلاسی F ۵۶  بە تۆمار کردنی ڕەچەی  50  /  24  به پلەی پاڵەوانەتیی ئەم کێبەرکێیانە گەییشت و یەکەم میدالیای زێڕی ئافرەتانی ئێرانیی لەم کێبەرکێیانەدا بردەوە.

«سارە جەونەمردی» ئافرەتە ئێرانییەکەی دیکەش لە قۆناغی کۆتایی دەمانچەی باڕیی ١٠ مەتر بە تۆمار کردنی ڕەچەیەکی تازە بۆ پارا ئۆلەمپیک بە میدالیای زێڕی پارا ئۆلەمپیکی توکیۆ گەییشت.