-
هێرشی یەمەن بۆ سەر ژووری ئۆپەراسیۆن و کۆگاکانی چەکی دوژمنی سعوودی
ئهیلوول 26, 2026 12:31وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەبارەت بە وردییاتی ئۆپەراسیۆنی دژ بە سعوودییەکان وتی: ژوورەکانی ئۆپەراسیۆن و فەرماندەرێتی و کۆنترۆڵ، کۆگاکانی چەک و چەندین بنکەی گرنگی دیکەی تایبەت بە هێزەکانی دوژمنی سعوودیمان لە ناوچەی تەوال لە جەیزان کردۆتە ئامانج.
-
ئەنساروڵڵا: مووشەکەکانی ئێمە خاڵپێکن و هەڵمەتی ئێمە کاردانەوە بە پەلاماری عەرەبستان بۆ سەر خەڵکی مەدەنییە
ئهیلوول 20, 2026 19:06حزام ئەسەد ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمان وتی"مووشەکەکانی ئێمە بە شێوەی ڕێک و ورد ئامانجەکانی خۆیان دەپێکن و زیان بە خەڵکی مەدەنی ناگەیەنن.
-
یەمەن: کۆمەڵگەی جیهانی بەرامبەر بە سعودیا دەبێ بەرپرسیار بێ
ئهیلوول 19, 2026 19:12وەزارەتی دەرەوەی یەمەن بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی عەرەبستانی سعوودی، داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد کە بەرپرسیارێتیی خۆی بەرامبەر بەو کردەوانەی سعودیا بەجێ بێنێ.
-
هێرشی مووشەکی یەمەن بۆ سەر پێتەختی سعودیا
ئهیلوول 19, 2026 18:37سەرچاوە هەواڵییەکان باسی هێرشی مووشەکی و درۆنی یەمەن بۆ سەر ئامانجگەلێک لە ریازی پێتەختی عەرەبستان دەکەن. هێزە چەکدارەکانی یەمەن فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالید لە ریازیان کردە ئامانج. دوابەدوای ئەو هێرشە دووکەڵێکی خەست لە نزیک فڕۆکەخانەی ریاز هەستایەوە.
-
وشداری یونیسێف لەحاند خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی لە یەمەن
ئهیلوول 17, 2026 18:03سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) وشداری دا لەحاند دەرئەنجامەکانی دەستپێبوونەوەی شەڕ لە یەمەن و ئاوارەبوونی بەربڵاوی بنەماڵەکان.
-
یەمەنییەکان فڕۆکەی جەنگی ئێف١٥ی سعودییان خستە خوارەوە
ئهیلوول 16, 2026 18:17هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بڵاو کردەوە کە فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٥ی سەعوودیان خستۆتە خوارەوە.
-
هێرشی مووشەکی و درۆنیی یەمەن بۆ سەر بنکەی سەربازیی سعودیا
ئهیلوول 13, 2026 18:27وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاندووە کە هێرشێکی هایبریدی مووشەکی و درۆنییان کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازی سعودیا لە ناوچەی شەرورە کە لە پارێزگای نەجران هەڵکەوتووە.
-
پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیا بۆ سەر بەندیخانەی ناوەندیی شاری "حەرەم"ی یەمەن
ئهیلوول 09, 2026 19:14یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف-١٥ی عەرەبستانی سەعوودی کە لە بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە خەمیس موشەیت هەستایەوە، دوو جار هێرشی کردە سەر بەندیخانەی ناوەندیی شاری حەرەم ،ناوەندی پارێزگای جەوف.
-
یەمەن: هێرشمان کردە سەر ئارامکۆ و بنکەی ئاسمانیی خەمیس موشەیت
ئهیلوول 08, 2026 18:50وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: کۆمپانیای نەوتیی ئارامکۆ و بنکەی ئاسمانی خەمس موشەیتمان داوەتە بەر هێرشێکی بەرفراوان.
-
عەبدولمەلیک بەدرەدین: لەتەنیشت گەلی ئێران و بەرخۆدانی فەلەستیندا ڕاوەستاوین
ئاب 25, 2026 18:33ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن لە وتاردانەکەی بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری نازدار(د.خ)، بەپێداگریی لەسەر پشتگریی لە فەلەستین، رژیمی زایۆنیستی بەهۆکاری داگیرکاریی و تاڵان وبرەوی سەرزەوینە ئیسلامییەکان زانی و جەختی کرد لەسەر راوەستان لەهەمبەریدا.